سورەت 37 · جوزء 23

سورة الصافات · 37:167

وَإِنْ كَانُوا لَيَقُولُونَ

هه‌رچه‌نده هاوه‌ڵگه‌ڕان پێش ڕه‌وانه کردنی پێغه‌مبه‌ر ده‌یان وت:

تەفسیر

بێگومان بتپەرست و موشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت و گەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس و دڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ھات بۆ لایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد و کافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە