سورەت 37 · جوزء 23

سورة الصافات · 37:113

وَبَارَكْنَا عَلَيْهِ وَعَلَىٰ إِسْحَاقَ ۚ وَمِنْ ذُرِّيَّتِهِمَا مُحْسِنٌ وَظَالِمٌ لِنَفْسِهِ مُبِينٌ

خێرو به‌ره‌که‌تمان ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و به‌سه‌رئیسحاقدا و له‌نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان، واته‌: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش په‌یداده‌بن به‌روونی سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن.

تەفسیر

فەڕ و بەرەکەتمان ڕشت بەسەر ئیبراھیم و ئیسحاقدا، وە ناز و نیعمەتەکانمان بۆ زیاد کردن، وەک زیاد کردنی کوڕ و نەوەکانیان، جا لەگەڵ ئەوەشدا لە نێو نەوەکانیاندا خەڵکانێک ھەیە گوێڕایەڵی پەروەردگاریەتی و بۆ خۆی چاکەکارە، وە ھەشیانە ستەمی ڕوون و ئاشکرای لەخۆی کردووە بە کوفڕ و بێباوەڕی و سەرپێچی کردنی پەروەردگاری.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە