سورەت 37 · جوزء 23

سورة الصافات · 37:10

إِلَّا مَنْ خَطِفَ الْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُ شِهَابٌ ثَاقِبٌ

مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێک بفرێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت، ئه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕووناک شوێنی ده‌که‌وێت و له‌ناوی ده‌بات.

تەفسیر

مەگەر یەکێک لەو شەیتانانە وشەیەک لە قسەی فریشتەکان بدزێت، ئەو وشەیەی کە فریشتەکان لە نێوان خۆیاندا لەسەری ڕێک دەکەون و گفتوگۆی لەسەر دەکەن کە ھێشتا ئەو زانیارییە نەگەیشتووە بە خەڵکی سەر زەوی، لەو کاتەدا دەستەبەجێ پزیسکی گڕدار و سوتێنەری شوێن دەکەوێت، پێدەچێت وشەی ئەو فریشتانە بگاتە گوێی شەیتانەکان پێش ئەوەی ئەو پزیسکانە پێیان بکەوێت و بیانسوتێنێت، لەوانیشەوە بگاتە لای کاھین و فاڵچی و نوشتەنووسەکان، لەگەڵ ئەو وشانەدا سەدی درۆی خۆشیانی پێوە بنێن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە