سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:70

لِيُنْذِرَ مَنْ كَانَ حَيًّا وَيَحِقَّ الْقَوْلُ عَلَى الْكَافِرِينَ

ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه بێداربکاته‌وه که زیندوون (دڵ و عه‌قڵیان زیندوو هۆشیاره‌) تا بڕیاری خوا له‌سه‌ر کافران جێبه‌جێ بکرێت (بڕیاری سه‌رگه‌ردانی دنیا و سزای قیامه‌ت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێ نه‌که‌ن).

تەفسیر

تاوەکو ئەوەی دڵی زیندووە و بەرچاوی ڕوونە بیترسێنێت، چونکە ھەر ئەو سوودی لێ دەبینێت، وە بەڵێنی سزایش بسەپێت بەسەر بێباوەڕاندا، کاتێک بەڵگە و حوجەت لەسەریان چەسپا و جێگیر بوو، بەدابەزینی قورئان و گەیاندنی بانگەوازەکەی پێیان، بۆ ئەوەی ھیچ بڕوبیانوویەکیان نەمێنێت بڕوبیانوی پێ بگرن لای اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە