سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:60

۞ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ ۖ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ

ئه‌وسا خوای گه‌وره گله‌یی له یاخیه‌کانی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، مه‌گه‌ر من پێم ڕانه‌گه‌یاندن که شه‌یتان نه‌په‌رستن، چونکه ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشکراتانه‌.

تەفسیر

ئایا لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانمەوە وەسیەتم بۆ نەکردن و فەرمانم پێ نەکردن، وە پێم نەوتن: ئەی نەوەکانی ئادەم بەئەنجامدانی جۆرەھا کوفر و بێباوەری و گوناھ و تاوان گوێرایەڵی شەیتان مەکەن، چونکە شەیتان دوژمنێکی ڕوون و ئاشکرای ئێوەیە، ئیتر کەسی ژیر چۆن گوێڕایەڵی ئەو دوژمنەی دەکات کە دوژمنایەتی خۆی بۆ ئاشکرا کردووە ؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە