سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:51

وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُمْ مِنَ الْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنْسِلُونَ

پاشان هه‌ر که فوو ده‌کرێت به‌- صور- دا، ده‌ستبه‌جێ خێرا هه‌موویان له گۆڕه‌کانیان له توێی خاکه‌وه به‌په‌له دێنه ده‌ره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (که‌س ناتوانێت سه‌رپێچی بکات، یان خۆی بدزێته‌وه‌).

تەفسیر

وە جارێکی تر فووی دووەم دەکرێت بەکەڕەنادا بۆ زیندووبوونەوە ، ئیتر ھەمویان کتوپڕ لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە و بە پەلە دەکەونە ڕێ بۆ لای پەروەردگاریان بۆ لێپرسینەوە و وەرگرتنی پاداشت و تۆڵەی کارەکانیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە