سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:49

مَا يَنْظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ

ئه‌وانه ته‌نها چاوه‌ڕێی یه‌ك شریخه و ده‌نگێکی زۆر گه‌وره‌ی سامناك نه‌بێت چاوه‌ڕێی هیچی تر ناکه‌ن، که هه‌موویان ده‌پێچێته‌وه (کۆتایی به ژیانیان ده‌هێنێت) له‌کاتێکدا که سه‌رگه‌رمی کاروباری دنیای خۆیانن، سه‌رگه‌رمی کێشه و به‌ربه‌ره‌کانێی ناحه‌قن.

تەفسیر

ئەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن و بە دووری دەزانن و پەلە دەکەن، تەنھا چاوەڕێی فووی یەکەم دەکەن کاتێک فوو بکرێت بە کەڕەنادا، لەناکاودا ئەم شریخە و ناڵە گەورەیە دەیانگرێت لە کاتێکدا ئەوان سەرگەرمی ژیانی دونیان، لە کڕین و فرۆشتن و کشتوکاڵ و ئاژەڵ لەوەڕاندن و شتی تر لە سەرقاڵیەکانی دونیا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە