سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:45

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّقُوا مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

کاتێکیش به‌بێ باوه‌ڕان بوترێت: خۆتان له‌و سزایه بپارێزن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێشوودا هات، هه‌روه‌ها له سزای داهاتووتان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت، (که‌چی هه‌ر باکیان نیه‌).

تەفسیر

ئەگەر بەو بتپەرست و موشریکە پشتھەڵکەرانە لە ئیمان و باوەڕ بوترێت: بترسن لە ڕۆژی دوایی و ناخۆشییەکانی، وە ئاگاداری دونیابن کە دەڕوات و نامێنێت، بە ئومێدی ئەوەی اللە تەعالا بەڕەحمەت و میھرەبانی خۆی منەتتان بکات بەسەردا و بەزەیی پێتاندا بێتەوە، بەڵام گوێڕایەڵی ئەمە نەبوون، بەڵکو پشتیان تێکرد و ھیچ گوێیشیان پێ نەدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە