سورەت 36 · جوزء 22

سورة يس · 36:19

قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ ۚ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ ۚ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ

پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه نه‌گبه‌تی و شوومیتان له‌گه‌ڵ خۆتاندایه (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیتانه‌وه‌)، ئایا ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن ئه‌وه ده‌بێته نه‌گبه‌تی و شووم بۆتان؟! نه‌خێر، وانییه‌، ئێوه هه‌ر خۆتان قه‌وم و هۆزێکی سه‌ره‌ڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون بۆیه شووم و نه‌گبه‌تی یه‌خه‌ی گرتوون.

تەفسیر

پێغەمبەرەکانیش لە وەڵامیاندا وتیان: شومی و بەدبەخەتی ئێوە بەخۆتانەوەیە بەھۆی بێباوەڕی و پشتھەڵکردنتان لە شوێنکەوتنی پەیامی اللە تەعالا، ئایا ڕەشبینن بەوەی اللە تەعالاتان بیر بخەینەوە؟ نەخێر وانییە بەڵکو ئێوە گەلێکی لەسنوور دەرچوون لە بێباوەڕی و تاوان و گوناھکردندا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە