سورەت 36 · جوزء 22

سورة يس · 36:14

إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُمْ مُرْسَلُونَ

سه‌ره‌تا دووانمان بۆ ڕه‌وانه کردن، که‌چی بروایان پێنه‌کردن، ئێمه‌ش سێهه‌مێکمان بۆ پشتگیریان ڕه‌وانه کرد، هه‌موویان وتیان: ئێمه بێگومان بۆ لای ئێوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه کراوین.

تەفسیر

کاتێک سەرەتا دوو پێغەمبەرمان بۆ ناردن بۆ ئەوەی بانگیان بکەن بۆ یەکخواپەرستی و عیبادەتی ئەو، کەچی ئەوان ھەردوو پێغەمبەرەکەیان بەدرۆدانا و باوەڕیان پێنەکردن، بۆیە ئێمەیش بەناردنی پێغەمبەری سێھەم کە لە گەڵیان بێت بەھێزمان کردن و پشتگیریمان کردن، ھەر سێ پێغەمبەرەکە بەخەڵکی گوندەکەیان وت: بێگومان ئێمە ھەرسێکمان بۆ لای ئێوە نێرراوین، تاوەکو بانگتان بکەین بۆ یەکخواپەرستی و شوێنکەوتنی شەریعەتەکەی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە