سورەت 35 · جوزء 22

سورة فاطر · 35:9

وَاللَّهُ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَسُقْنَاهُ إِلَىٰ بَلَدٍ مَيِّتٍ فَأَحْيَيْنَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ كَذَٰلِكَ النُّشُورُ

خوا ئه‌و زاته‌یه که بای ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرێت و هه‌ڵمی ده‌ریاکانی پێ ده‌گوێزێته‌وه و ده‌یکاته هه‌ور، جا ده‌ینێرین بۆ وڵاتێکی وشك و مردوو، ده‌فه‌رموێت: ئینجا ئه‌و زه‌ویه‌مان پێ زیندوو کردوه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، زیندو کردنه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.

تەفسیر

ھەر اللە تەعالایە شنەبا دەنێرێت، ھەر بەم بایانەیش ھەورەکان دەجوڵێنێت، ئەمجا ئەو ھەورانە دەنێرین بۆ سەر شارێکی وشک و مردوو کە ڕووەکی تێدا سەوز نەبووە، پاشان بە ئاوی ئەو بارانە ئەو زەوییە مردووە دوای وشک ھەڵگەڕانی بەسەوز کردنی ڕووەک و گژ و گیا زیندوو دەکاتەوە و دەژێنێتەوە، ھەروەکو چۆن ئەم زەوییەمان دوای مردن و وشک بوونی بەسەوز کردنی ڕووەک و گژوگیا زیندوو کردەوە، مردوانیش لەڕۆژی قیامەتدا ھەر بەو شێوەیە زیندوو دەکەینەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە