سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:5
يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ
ئه‌ی خه‌ڵکینه: دڵنیابن به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و له هه‌موو که‌س ده‌پرسێته‌وه) که‌وابوو ژیانی ئه‌م دنیایه سه‌رتان لی نه‌شێوێنێت و شه‌تیان نه‌تانخه‌ڵتێنێت به ناوی ڕه‌حم و به‌زه‌یی خواوه (که گوایه هه‌رچی بکه‌ن خوا به‌به‌زه‌یییه و لێتان خۆش ده‌بێت).
تەفسیر
ئەی خەڵکینە ئەوەی اللە تەعالا بەڵێنی پێداوە - لە زیندووبونەوە و پاداشت وەرگرتنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا - ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، لەزەت و خۆشی و ئارەزوەکانی دونیا نەتانخەڵەتێنێت، بەوەی بەکار و کردەوەی چاک خۆتان ئامادە نەکەن بۆ ئەو ڕۆژە، وە شەیتان نەتانخەڵەتێنێت باتڵ و ناھەقی و پاڵ دان بەدونیاوەتان لا شیرین و جوان و ڕازاوە بکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە