سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:34
وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذْهَبَ عَنَّا الْحَزَنَ ۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ
ئینجا هه‌مووان له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێ خۆش‌بوو سوپاسگوزاره.
تەفسیر
وە دوای چوونە بەھەشتەوە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە داخ و خەم و پەژارەی نەھێشتین، کە بەھۆی ترس لەچوونە دۆزەخ تووشمان بوو بوو، بێگومان پەروەردگارمان لێبوردەی گوناھ و تاوانی ئەو بەندانەیەتی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆلای، وە سوپاسگوزاریانە لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵیان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە