سورەت 35 · جوزء 22

سورة فاطر · 35:25

وَإِنْ يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ وَبِالزُّبُرِ وَبِالْكِتَابِ الْمُنِيرِ

ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان به تۆ نه‌کرد ئه‌وه دڵت له خۆت دانه‌مێنێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر هه‌ڵویستیان وابووه‌، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه‌، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی به‌هێزه‌وه‌، به په‌یام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوه بۆیان ڕه‌وانه کرابوون.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر گەل و ھۆزەکەت بە درۆت دادەنێن و باوەڕت پێ ناکەن، ئەوا ئارام بگرە لەسەریان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە گەل و ھۆزەکەی بەدرۆیان دانابێت، بێگومان گەل و ئوممەتانی پێشین پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکرد ، وەک گەلی عاد و سەمود و گەلی لوط، پێغەمبەرەکانیان لەلایەن اللە تەعالاوە بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە بۆ ھات، کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی ئەوان، وە پێغەمبەرانیان لە لایەن خوداوە پەڕاویان بۆ ھێنان ، وە بە کتێبی ڕوونکەرەوەوە بۆ کەسانێک بیری لێ بکەنەوە و ڕامێنن لە مانا و مەبەستەکانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە