سورەت 35 · جوزء 22

سورة فاطر · 35:18

وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ وَإِنْ تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَيْءٌ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۗ إِنَّمَا تُنْذِرُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالْغَيْبِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ ۚ وَمَنْ تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِ ۚ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ

هیچ گوناهبارێکیش گوناهی که‌سانی تر هه‌ڵناگرێت (له قیامه‌تیشدا)ئه‌گه‌ر بارگرانێک (گو‌ناهبارێک) هاوار له که‌سێک بکات تا باری سه‌رشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هه‌تا ئه‌گه‌ر خزمیشی بێت (جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ته‌نها ئه‌وانه بێدار ده‌که‌یته‌وه که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له‌غه‌یب و په‌نهانیدا و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و گوفتارو کرده‌وه‌ی خۆی پاك بکاته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی سووده‌که‌ی بۆ خزمه‌تی، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌.

تەفسیر

ھیچ کەسێکی گوناھبار گوناھ و تاوانی ھیچ کەسێکی تری گوناھبار ھەڵناگرێت، بەڵکو ھەموو گوناھبارێک گوناھی خۆی ھەڵدەگرێت، وە ئەگەر گوناھبارێکی بارگران بانگی کەسێک بکات شتێک لە گوناھ و تاوانەکانی بۆ ھەڵگرێت و باری سەرشانی سووک بکات، بزانە ھیچ کەس تاوانی کەسێکی تر ھەڵناگرێت، ئەگەر چی داوالێکراوەکە خزم و دۆستیشی بێت، -ئەی پێغەمبەر- تۆ تەنھا ترسێنەری خەڵکیت بەسزای اللە تەعالا، ترسێنەری ئەوانەی بە پەنھان و نادیار لە پەروەردگاریان دەترسن، وە نوێژەکانیان بە تەواوترین و جوانترین شێوە ئەنجام دەدەن، ئەوانە سوود لە ترساندنەکەی تۆ دەبینن، ھەر کەسێک دەروونی خۆی پاک کردبێتەوە لە گوناھ و تاوان، لە ھەموویان گەورەتر خۆپاکرنەوەیە لەشیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا، ھەر کەسێک بەو شێوەیە خۆی پاک کردبێتەوە ئەوە بێگومان بۆ خۆی خۆی پاک کردوەتەوە، سوود و قازانجەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، چونکە اللە تەعالا بێ نیازە و پێویستی بە تاعەت و گوێڕایەڵی ئەو نییە، وە لە رۆژی قیامەتیشدا بۆ حیساب و لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنەوە،

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە