سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:53

وَقَدْ كَفَرُوا بِهِ مِنْ قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِالْغَيْبِ مِنْ مَكَانٍ بَعِيدٍ

ئه‌وانه کاتی خۆی باوه‌ڕیان به‌خوا نه‌بوو، هه‌ر له‌دووره‌وه باسی نهێنی و شاراوه‌کانیان ده‌کردو، ده‌میان لێده‌دا.

تەفسیر

چۆن باوەڕ و ئیمان بەدەست دەھێنن و لێیان وەردەگیرێت، لە کاتێکدا ئەوان لە ژیانی دونیا بێباوەڕ بوون کە دەرفەتی باوەڕھێنانیان ھەبوو، ھەر لە دوورەوە گومانیان ھەیە ھەق و ڕاستی بپێکن، وە لە بارەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وە دەڵێن: ئەم پێغەمبەرە جادووگەر و کاھین و شاعیرە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە