سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:47

قُلْ مَا سَأَلْتُكُمْ مِنْ أَجْرٍ فَهُوَ لَكُمْ ۖ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ

پێیان بڵێ: هه‌رچی پاداشت و کرێیه‌کم داواکردووه هه‌ر بۆ خۆتان، من پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه‌، ئه خوایه‌ش شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: من داوای ھیچ پاداشت و کرێیەکم نەکردووە لێتان لەبەرامبەر ئەو ھیدایەت و ڕێنموونی و خێر و چاکەی بۆم ھێناون، - وا دابنێین ئەگەر پاداشت و کرێی لەسەر وەربگیرێت- ئەوە بۆ خۆتان و من داوای لەو شێوەیەم نەکردووە، پاداشتی من تەنھا لای اللە تەعالایە، ئەو زاتە پیرۆزە بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە، ئەو ئاگادارە من پەیامەکەم پێ گەیاندوون، وە ئاگادارە بەھەموو کار و کردەوەتان، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە