سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:45

وَكَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا مِعْشَارَ مَا آتَيْنَاهُمْ فَكَذَّبُوا رُسُلِي ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ

ئه‌و خه‌ڵکه‌ی پێش ئه‌مانێش (پێغه‌مبه‌رانی خوایان) به‌درۆ خسته‌وه به مه‌رجێك به‌قه‌ده‌ر ده‌یه‌کی ئه‌وانه‌، ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن دارایی نین، که‌چی پێغه‌مبه‌ره‌کانی منیان به‌درۆ خسته‌وه‌، ئایا نابینن چۆن تۆڵه‌م لێ سه‌ندن و چیم به‌سه‌رهێنان؟!

تەفسیر

ئوممەتانی پێشووتر، وەک عاد و سەمود و گەلی لوط پێغەمبەرەکانیان بەدرۆدانا و باوەڕیان پێ نەکردن، وە بزانە بتپەرست موشریکەكانی گەلەکەت لە ماڵ و سامان و ھێز و ژمارەدا نەگەشتبوونە دەیەکی ئەوەی دابوومان بەگەلانی پێشووتر، بەڵام ئەوان ھەریەکێکیان پێغەمبەرەکەی خۆیان بەدرۆدانا و باوەریان پێ نەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھێز و ماڵ و سامان و ژمارەیەش ھیچ سوود و قازانجی نەبوو بۆیان، سزای من گەیشتە سەریان، جا ئەی پێغەمبەر تەماشاکە ئینکاری و ناڕەزایی و تۆڵە و سزای من بۆ سەر ئەوان چۆن بوو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة سبأ 34:45 · Tlawati