سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:43

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالُوا مَا هَٰذَا إِلَّا رَجُلٌ يُرِيدُ أَنْ يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُكُمْ وَقَالُوا مَا هَٰذَا إِلَّا إِفْكٌ مُفْتَرًى ۚ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ

جا ئه‌گه‌ر ئایه‌ته ئاشکه‌او ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه‌، (کافران) ده‌ڵێن: ئه‌مه کابرایه‌که‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌و ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌مه شتێکی ده‌ستهه‌ڵبه‌ست و هه‌ڵبه‌ستراوه‌، ئه‌وانه‌ش که کافرن ده‌رباره‌ی ئه‌و حه‌ق و ڕاستییه‌ی که بۆیان هاتووه ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه سیحرو جادوویه‌کی ئاشکرایه‌!!.

تەفسیر

ئەگەر ئایەت و نیشانە ڕوونەکانی ئێمە کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان بخوێنرێتەوە بەسەر ئەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانەدا دەڵێن: ئەم موحەممەدە کە ئەم قورئانەی ھێناوە ھیچ نییە تەنھا پیاوێکە و دەیەوێت ڕێگریتان لێ بکات لەوەی باوباپیرانتان پەرستویانە، وە دەیانووت: ئەم قورئانەیش ھیچ نییە تەنھا ھەڵبەستراوی موحەممەد خۆیەتی بۆ خوای ھەڵبەستووە، وە ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە لە بارەی قورئانەوە کە لەلایەن ئەو زاتە پیرۆزەوە بۆیان ھاتبوو دەیانووت: ئەم قورئانە تەنھا جادوویەکی ڕوون و ئاشکرایە، تاوەکو پیاو و ژنەکەی، کوڕ و باوکی لێک جوودا بکاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە