سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:38

وَالَّذِينَ يَسْعَوْنَ فِي آيَاتِنَا مُعَاجِزِينَ أُولَٰئِكَ فِي الْعَذَابِ مُحْضَرُونَ

ئه‌وانه‌س که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن (تا به‌ربه‌ست بخه‌نه ڕێی) ئایه‌ته‌کان ئێمه‌، ئا ئه‌وانه بۆ ناو سزاو ئازار ڕاپێچ ده‌کرێن.

تەفسیر

وە ئەو بێباوەڕانەی ھەموو ھەوڵ و کۆششێکی خۆیان بەخەرج دەدەن لەپێناو بەلاڕێدا بردنی خەڵکی لە ئایەت و نیشانەکانی ئێمە، وە تێدەکۆشن لەپێناو گەیشتن بەئامانجەکانیان، ئەوانە خەسارۆمەندی دونیا و سزادراوی دواڕۆژن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە