سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:33

وَقَالَ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَنْ نَكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَنْدَادًا ۚ وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ وَجَعَلْنَا الْأَغْلَالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ

(دووباره‌) لاوازکراو ژێرده‌سته‌کان به زۆردارو ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ڵێن: نا، وانیه‌، به‌ڵکو پیلان و نه‌خشه‌ی شه‌وانه ڕۆژ بوو که فه‌رمانتان پیاده‌داین که بڕوامان به خوا نه‌بێ و (شوێنی ڕێگه‌و ڕێبازی نه‌که‌وین)، هاوه‌ڵی بۆ بریار بده‌ین، (پاشان هه‌موان) په‌شیمانی له ده‌رونیاندا ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌تی کاتێك که‌) ئه‌و سزاو تۆڵه‌یان بینی که بۆیان ئاماده‌یه‌، (ئه‌وسا ئیتر) کۆت و زنجیرمان کرده گه‌ردنی ئه‌وانه‌ی که بێ‎بڕوا بوون، مه‌گه‌ر پاداشتیان له‌بری کارو کردوه‌کانیان نیه‌؟!.

تەفسیر

شوێنکەوتەکانیش ئەوانەی کە گەورەکانیان دەیانچەوساندنەوە بەوانە دەڵێن کە ملھوڕ و خۆبەزلزان بوون لەبەرامبەر ھەق و ڕاستیدا: بەڵکو فڕوفێڵێ شەو و ڕۆژی ئێوە بوو ڕێگری لە ئێمە کرد شوێن ھیدایەت و ڕێنموونی نەکەوین، کاتێک فەرمانتان پێدەکردین کافر و بێباوەڕ بین بە اللە تەعالا، وە شەریک و ھاوەڵی بۆ بڕیار بدەین لە پەرستنەکانماندا، ھەموویان پەشیمانی خۆیان دەشارنەوە لەوەی لەسەری بوون لەکوفر و بێباوەڕی کاتێک سزای سەخت دەبینن، وە دڵنیا بوونەوە کە سزا دەدرێن، وە زنجیر و تەوقمان کردە ملی بێباوەڕان، وە ئەم تۆڵە و سزایە نادرێن ئیللا بەھۆی ئەو کار و کردەوانەوە نەبێت لە دونیا ئەنجامیان دابوو، لە پەرستنی غەیرە اللە تەعالا و کردنی گوناھ و تاوان و سەرپێچی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە