سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:24

۞ قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ قُلِ اللَّهُ ۖ وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَىٰ هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: کێ ڕزق و ڕۆزیتان پێ‎ده‌به‌خشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا (ئه‌گه‌ر به‌هۆی سپڵه‌ییانه‌وه وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه تۆ) بڵێ: (مه‌گه‌ر هه‌ر) زاتی الله (نیه ڕۆزیبه‌خش)، ئه‌وسا پێیان بڵێ: بێگومان ئێمه‌، یا ئێوه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (ڕاست و دروستی) هیدایه‌تین، یاخود له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچووین!! (خۆتان ببنه دادوه‌ر).

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: کێ لە ئاسمانەوە ڕزق و ڕۆزیتان دەدات و بارانتان بۆ دەبارێنێت، وە کێ لە زەوییەوە ڕۆزیتان دەدات و ڕووەک و بەروبوم و کشتوکاڵ و میوە و جگە لەوانەشتان بۆ دەڕوێنێت و سەوزی دەکات؟ بڵێ: اللە تەعالا لە ئاسمانەکان و زەوییەوە ڕۆزیتان دەدات، وە بێگومان من یان ئێوە ئەی بتپەرست و موشرکینە لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونین، یان لەسەر گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکراین، بەدڵنیاییەوە یەکێکمانین، وە بێگومان ئەھلی ڕێنموونی و ھیدایەت ھەر باوەڕدارانن، وە ئەھلی گومڕایی ھەر بتپەرست و موشریکەکانن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە