سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:14

فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَىٰ مَوْتِهِ إِلَّا دَابَّةُ الْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنْسَأَتَهُ ۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَنْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِ

کاتێ که بریاری مردنی (سوله‌یمانماندا، په‌رییه‌کان نه‌یانزانی که مردووه‌)، تا مۆرانه گۆچانه‌که‌ی کلۆر کرد، کاتێ که که‌وت ئه‌وسا په‌رییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر غه‌یب زان و نهێنیزان بوونانیه ئاوا له کارو فرمانی ناخۆشدا به‌رده‌وام نه‌ده‌بوون، (هه‌ر که زانیان سوله‌یمان وه‌فاتی کردووه ده‌ستیان له کار هه‌ڵده‌گرت).

تەفسیر

ئەمجا کاتێک بڕیاری مردنمان بۆ سولەیماندا و مرد، ھیچ شتێک جنۆکەکانی ئاگادار نەکردەوە لە مردنی سولەیمان، جگە مۆرانەی زەوی نەبێت کە گۆچانەی دەستیان خوارد و کەوت، ئەو کاتە جنۆکەکان بۆیان دەرکەوت کە غەیب نازانن و ئاگاداری نھێنییەکان نین، چونکە ئەگەر غەیبیان بزانیایە لەو سزا ڕیسواکەرەدا نەدەمانەوە، جنۆکەکان سەرگەرمی ئەنجامدانی کاری قورس بوون بۆ سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وە واگومانیان دەبرد سولەیمان ھەر زیندووە و چاودێریان دەکات، بەڵام نەیانزانی بوو ماوەیەکی زۆرە مردووە و گیانی دەرچووە بەسەر گۆچانەکەیەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە