سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:10

۞ وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلًا ۖ يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ ۖ وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ

(ئێمه‌) ڕێزێك و بایه‌خێکی زۆرمان به‌خشیوه به داود (فه‌رمانمان داوه که‌): ئه‌ی کێوه‌کان و باڵنده‌کان (ته‌سبیحات و سرودی ستایشی) له‌گه‌ڵدا بڵێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان بۆ نه‌رم کردووه (وه‌کو (معجزة)یه‌ك تا پێداویستیه‌کانی به ئاسانی لێ دروست بکات).

تەفسیر

بێگومان پێغەمبەرایەتی و موڵک و دەسەڵاتمان بەخشی بە داود (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، وە بەشاخەکان و باڵندەمان وت: ئەی شاخەکان و باڵندەکان لەگەڵ داود تەسبیحات و یاد و زیکری اللە بکەن، وە ئاسنیشمان بۆ نەرم کرد تاوەکو بە ویستی خۆی چی ئامێرێکی لێ دروست دەکات دروستی بکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە