سورەت 33 · جوزء 22
سورة الأحزاب · 33:71
يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا
(ئه‌وسا ئیتر) کرده‌وه‌کانتان چاك و به‌جێ و په‌سه‌ند ده‌کات، له گوناهه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وه ئیتر سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌راز‌یه‌کی بێ ءه‌ندازه‌و بێ سنووری به‌ده‌ست هێناوه.
تەفسیر
بێگومان ئێوە ئەگەر لە اللە تەعالا بترسن و قسەی ڕاست و دروست بکەن، ئەویش کاروبارەکانتان چاک دەکات و لێتان وەردەگرێت، وە گوناھ و تاوانەکانتان دەسڕێتەوە، وە سزاتان نادات لەسەری، ھەر کەسێک گوێڕایەڵی اللە و پێغەمبەرەکەی بکات بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە کە ھیچ سەرکەوتنێک ھاوشێوەی ئەو نییە، ئەویش سەرکەوتنی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە و چوونە بەھەشتی ھەمیشەییە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە