سورەت 33 · جوزء 22
سورة الأحزاب · 33:69
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ اللَّهُ مِمَّا قَالُوا ۚ وَكَانَ عِنْدَ اللَّهِ وَجِيهًا
ئهی ئهوکهسانهی باوهڕتان هێناوه: وهکو ئهوانه مهبن که ئازاری موسایان دا (تۆمهتیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ ههڵبهست) خوای گهورهش (لهو تۆمهت و بوختانهیان) پاڕاستی و پاکیی ئاشکرا کرد وه ئهو لای خوا زۆر بهڕێزو ئازیزه.
تەفسیر
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و بە شەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، ئازاری پێغەمبەرەکەتان مەدەن، وەک چۆن جولەکەکان ئازاری موسایاندا، کاتێک عەیب و عاریان لێگرت لەجەستە و لاشەیدا، اللە تەعالایش پاکانەی بۆ موسا کرد لەوەی جولەکەکان وتبویان، ساغ و سەلامەتی ئەوی سەلماند و ڕوونی کردەوە بۆیان، وە موسا لای اللە تەعالا ڕێز و پلەوپایەی ھەبوو، داوای ڕەد ناکاتەوە و لە ھەوڵ و کۆششی نائومێدی ناکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە