سورەت 33 · جوزء 22
سورة الأحزاب · 33:63
يَسْأَلُكَ النَّاسُ عَنِ السَّاعَةِ ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ اللَّهِ ۚ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ السَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا
خه‌لکی پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆژی قیامه‌ت (که‌ی به‌رپا ده‌بێت) پێیان بڵێ: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر: (کاتی به‌رپابوونی) هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێ، جا تۆ چووزانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت زۆر نزیکیش بێت.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - بتپەرست و موشریکەکان پرسیارت لێدەکەن لە بارەی ڕۆژی دواییەوە، نەک لەبەر ئەوەی شارەزابن بەڵکو پرسیارێکت لێ دەکەن مەبەستیان نکۆڵی کردن و بەدرۆزانینی ڕۆژی دواییە، ھەروەھا جولەکەکانیش پرسیارت لێدەکەن لەبارەی ڕۆژی دواییەوە، چی کاتێک دێت؟ تۆیش بەوانە بڵێ: زانینی ھاتنی ڕۆژی دوایی لای اللە تەعالایە، من ھیچ شتێک لەو بارەیەوە نازانم، - ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت لەوانەی ھاتنی ڕۆژی دوایی نزیک بێت؟
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە