سورەت 33 · جوزء 22
سورة الأحزاب · 33:44
تَحِيَّتُهُمْ يَوْمَ يَلْقَوْنَهُ سَلَامٌ ۚ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْرًا كَرِيمًا
ئهو ڕۆژهش که بهدیداری شاد دهبن، به سهلام کردن پێشوازیتان لێ دهکات وه پاداشتی زۆر بهنرخ و پیرۆزی بۆ ئاماده کردوون.
تەفسیر
بەخێرھاتنی باوەڕداران لەو ڕۆژەی دەگەن بەپەروەردگاریان بریتیە لە ئاشتی و سڵاو و ئەمان لەھەموو خراپەیەک، وە اللە تەعالا پاداشتێکی بەڕێز و چاکی بۆ ئامادە کردوون کە بەھەشتی ھەتاھەتاییە، ئەوەیش پاداشتی ئەوانە لەبەرامبەر تاعەت و گوێڕایەڵیان بۆ پەروەردگار و دووریان لە سەرپێچی ئەو.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە