سورەت 33 · جوزء 22
سورة الأحزاب · 33:39
الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا اللَّهَ ۗ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ حَسِيبًا
ئهوانهی که پهیامهکانی خوا دهگهیهنن، وه لهو دهترسن و جگه لهو له هێچ کهسی تر ناترسن، خوا خۆی بهسه که پاداشتی (چاکهکاران بداتهوهو له بێ باوهڕانیش بپرسێتهوه).
تەفسیر
ئەو پێغەمبەرانەی کە پەیامەکانی اللە دەگەیەنن بە ئوممەتەکانیان، وە تەنھا لەویش دەترسن وە بێجگە لەو لە ھیچ کەسێکی تر ناترسن، وە ئاوڕ نادەنەوە بە لای قسە و قسەڵۆکی خەڵکی کاتێک ئەوەی اللە تەعالا بۆی حەڵاڵ کردوون ئەنجامی دەدەن، وە اللە بەسە کە پارێزەری کار و کردەوەی بەندەکانی بێت بۆ ئەوەی لێ پرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، پاداشتی چاکەکارانیان بداتەوە، وە سزای خراپەکارانیشان بدات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە