سورەت 33 · جوزء 22
سورة الأحزاب · 33:35
إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا
به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن).
تەفسیر
بێگومان ئەو پیاو و ئافرەتانەی خۆیان زەلیل دەكەن بۆ خوای گەورە بە تاعەت و گوێڕایەڵی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی دەبەخشن لە پێناوی خوادا، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی گوێڕایەڵن بۆ اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ڕاستگۆن لەباوەڕ و گوفتاریاندا، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت و گوێڕایەڵی و دووركەوتنەوە لە گوناھ و سەرپێچی و لەسەر بەڵا و موسیبەت، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی خێر و سەدەقەی فەرز و سوننەت دەکەن، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ڕۆژووی فەرز و سوننەت دەگرن، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی داوێنی خۆیان دەپارێزن، وە دایدەپۆشن لە کەسانێک کە دروست نییە تەماشای بکەن، وە خۆیان بەدوور دەگرن لە زینا و پێشەکییەکانی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی یادی اللە تەعالا بە دڵ و زمان بە ئاشکرا و نھێنی دەکەن، ئەوانە اللە تەعالا لێبوردەیە لە گوناھەکانیان و پاداشتێکی گەورەی لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئامادە کردوون كە ئەویش بەهەشتە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە