سورەت 33 · جوزء 21
سورة الأحزاب · 33:22
وَلَمَّا رَأَى الْمُؤْمِنُونَ الْأَحْزَابَ قَالُوا هَٰذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ ۚ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا
کاتێك ئیمانداران ئه‌و هه‌موو ده‌سته و گرۆهانه‌یان بینی وتیان: ئه‌مه ئه‌وه‌یه که خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌ڵێنی پێداوین (که‌ئاوا دژایه‌تی ئایینه‌که‌ی ده‌کرێت و کافران ودووڕووه‌کان نه‌خشه‌و پیلان ده‌کێشن بۆ ڕیشه‌که‌ن کردنی)، دیاره که خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕاستیان فه‌رموو له‌پێش هاتنیدا، بێگومان ئه‌و دژایه‌تییه باوه‌ڕو ملکه‌چی نه‌بێت هیچی تری بۆ زیاد نه‌کردن (واته‌سوورتر بوون له‌سه‌ر ئیمان).
تەفسیر
باوەڕداران کاتێک ئەو دەستە و تاقمانەیان بینی کە کۆبوونەتەوە بۆ کوشتار و جەنگ كردن لەگەڵیان، وتیان: ئەمە ئەو تاقیکردنەوە و ناڕەحەتی و سەرکەوتنانەیە کە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بەڵێنیان پێدابووین، اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی لەمەدا ڕاستیان کرد، ھەرچییەکیان وت ھاتەدی، لەبەر ئەوە بینین و تەماشاکردنی ئەو دەستە و تاقمانەی ھێزی کوفر کە چوار دەوریان دابوون تەنھا باوەڕیان بە اللە تەعالا و ملکەچییان بۆی پێی زیاد کرد.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە