سورەت 32 · جوزء 21

سورة السجدة · 32:4

اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ مَا لَكُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ ۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ

خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه (مه‌رج نیه دڕێژی ئه‌و ڕۆژانه به‌قه‌ده‌ر دڕێژی شه‌و و ڕۆژی زه‌وی بێت که به بیست و چوار سه‌عات جارێک به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه‌، چونکه هه‌ندێک ڕۆژ هه‌روه‌ک قورئان خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات هه‌زار ساڵه‌، هه‌ندێکی تری په‌نجا هه‌زار ساڵه‌)، پاشان خوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه سه‌رپه‌رشتی کارو فرمانی دروستکراوانی ده‌کات و ئه‌وه‌ی ئه‌و عیلمی پێی هه‌یه و ده‌یزانێت و ده‌یه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه پێش دێت، (سه‌رنجی ئایه‌تی _2_الرعد بده‌)، خه‌ڵکینه جگه له‌و خوایه‌که‌س نیه پشتیوانیتان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن.

تەفسیر

اللە (جل جلالە) ئەو زاتەیە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە لەشەش ڕۆژدا بەدیھێناوە، وە ئەو دەیتوانی و دەسەڵاتی ئەوەی ھەبوو لەماوەی کەمتر لەچاو تروکانێکیش بەدیان بھینێت، پاش ئەوەی ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێنا بەرز بوویەوە سەر عەرش و قەراری گرت، بەرزی و بڵندیەک شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو بێت، - ئەی خەڵکینە- جگە اللە تەعالا ھیچ پشتگیر و پشتیوانێکتان نییە کارەکانتان بۆ ڕاپەڕێنێت، وە ھیچ شەفاعەتکار و تکاکارێکیشتان نییە لای پەروەردگارتان تکاتان بۆ بکات، دەی ئیتر بۆ بیرناکەنەوە، وە ئەو زاتە پیرۆزە بپەرستن کە ئێوەی بەدیھێناوە وە ھیچ کەسێکی تری لەگەڵدا نەپەرستن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە