سورەت 32 · جوزء 21
سورة السجدة · 32:28
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْفَتْحُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ
بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: باشه، ئه‌وه که‌ی ئه‌م جیاکردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئیمانداره پێش دێت، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
تەفسیر
ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نەبوو، پەلەیان بوو لەھاتنی سزا و دابەزینی بۆ سەریان، دەیانووت: ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن ئەم بەڵێن و حوکم و بڕیاردانە لە نێوانماندا لە ڕۆژیی قیامەت کەی ڕوو دەدات، گوایە بەقسەی ئێوە سەرەنجامی ئێمە بۆ ئاگر بێت و سەرەنجامی ئێوەیش بۆ بەھەشت؟!
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە