سورەت 32 · جوزء 21

سورة السجدة · 32:20

وَأَمَّا الَّذِينَ فَسَقُوا فَمَأْوَاهُمُ النَّارُ ۖ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا أُعِيدُوا فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ

ئه‌وانه‌ش تاوانبار یاخی بوون، شوێنیان ناو ئاگری دۆزه‌خه‌، هه‌ر کاتێك ویستیان لێی ده‌رچن، ده‌گێڕدرێنه‌وه بۆ ناوی، پێیان ده‌وترێت: بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که بڕواتان پێی نه‌بوو.

تەفسیر

وە ئەوانەی لە فەرمان و تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا دەرچوون و بێباوەڕ بوون پێی و گوناھ و تاوانیان ئەنجامداوە، ئەو جێگایەی لە ڕۆژی قیامەتدا بۆیان ئامادە کراوە ئاگری دۆزەخە، کە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، ھەر کاتێکیش دەیانەوێت لێی دەرچن دووبارە دەیانگێڕنەوە بۆ ناوی، وە بەسەر زەنشتەوە پێیان دەوترێت: سزای ئەو ئاگرە بچەژن کە لە دونیادا باوەڕتان پێی نەبوو، کاتێک پێغەمبەرەکانتان دەیانترساندن پێی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە