سورەت 32 · جوزء 21

سورة السجدة · 32:17

فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهُمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ

جا هیچ که‌س له‌و به‌خته‌وه‌رانه نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای په‌روه‌ردگاری، که چاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وه و به‌دیتنی شاد ده‌بن، له پاداشتی کارو کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا.

تەفسیر

ھیچ کەسێک نازانێت اللە تەعالا چی بۆ ئامادە کردووە لە بەھەشتدا کە دەبێتە مایەی دڵخۆشی و چاوڕوونی بۆی، ئەم پاداشتە دەدرێنەوە بەھۆی ئەو کردەوە چاکانەی لە دونیادا ئەنجامیان داوە، ئەم پاداشتە ھێندە گەورەیە تەنھا اللە تەعالا عیلمی پێی ھەیە و ئاگاداریەتی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە