سورەت 32 · جوزء 21
سورة السجدة · 32:14
فَذُوقُوا بِمَا نَسِيتُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا إِنَّا نَسِينَاكُمْ ۖ وَذُوقُوا عَذَابَ الْخُلْدِ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ
ده‌ی که‌واته بچێژن ماده‌م ئێوه ئه‌م ڕۆژه‌تان فه‌رامۆش کرد، ئێمه‌ش به‌ڕاستی ئێوه پشتگوێ ده‌خه‌ین، بچێژن ئێش و سزای نه‌بڕاوه، له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌تانکرد.
تەفسیر
لە ڕۆژی قیامەتدا بەسەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: بیچەژن سزای ئاگری دۆزەخ بەھۆی بێ ئاگاییتان لە ژیانی دونیا و گەیشتنەوە بە اللە تەعالا بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە، بێگومان ئێمەیش ئێوەمان لەبیر خۆمان بردەوە، وە بەجێمان ھێشتن لەناو سزادا وە ھیچ گوێ نادەین بەو ناڕەحەتیانەیش تووشتان دەبێت، لەبەر ئەوە سزای ئاگرێک بچەژن کە ھەمیشە و بەردەوامە و بڕینەوەی نییە، بەھۆی ئەو گوناھ و تاوانانەی لە دونیادا دەتانکرد.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە