سورەت 32 · جوزء 21
سورة السجدة · 32:12
وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الْمُجْرِمُونَ نَاكِسُو رُءُوسِهِمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ رَبَّنَا أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا فَارْجِعْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ
ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێك ئه‌و تاوانبارانه (که باوه‌ڕیان به‌زیندوو بوونه‌وه نه‌بوو) خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕن له‌به‌رده‌م دادگای خواییدا، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه ئیتر به‌چاوی خۆمان بینیمان، به گوێی خۆمان بیستمان ئه‌وه‌ی بڕوامان پێی نه‌بوو، ئێسته‌ش ئێمه بگێڕه‌وه بۆ دنیا مه‌رج بێت هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ین، ئێمه ئێسته ته‌واو دڵنیاین..!!
تەفسیر
لەمەودوا تاوانباران دەبینی لە ڕۆژی دواییدا شەرمەزارن و سەریان داخستووە، لەبەر ئەوەی باوەڕیان نەبوو بە زیندووبونەوە، بۆیە ھەست بە زەلیلی و ڕیسوایی دەکەن و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوەی باوەڕمان پێی نەبوو لە زیندووبونەوە بەچاوی خۆمان بینیمان، وە ڕاستی ئەوەی پێغەمبەران لەلایەن تۆوە ھێنایان ھەموویمان بەگوێی خۆمان بیست، جا بۆیە بمانگێڕەوە بۆ ژیانی دونیا با کار و کردەوەی چاک بکەین تاوەکو تۆمان لێ ڕازی بیت، بێگومان ئێستا تەواو دڵنیاین لە زیندووبونەوە و ڕاستی ئەوەی پێغەمبەران ھێنایان، جا ئەگەر تاوانباران ببینی بەو حاڵەوە ئەوا کاری زۆر گەورە و بەڵا و ناخۆشی دەبینی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە