سورەت 32 · جوزء 21
سورة السجدة · 32:10
وَقَالُوا أَإِذَا ضَلَلْنَا فِي الْأَرْضِ أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ۚ بَلْ هُمْ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ كَافِرُونَ
(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ئایه ئه‌گه‌ر مردین و بزر بووین له توێی خاکی زه‌ویدا، ئایا جارێکی تر سه‌رله‌نوێ دروست ده‌کرێینه‌وه؟! نه‌خێر ون نابن! به‌ڵکو ئه‌وانه (هه‌ر قسه‌ی به‌تاڵ و پڕوپوچ ده‌که‌ن ئه‌گینا له بنه‌ڕه‌تدا به ئاماده بوونی به‌رده‌م باره‌گای په‌روه‌ردگاریان) بێ باوه‌ڕن...
تەفسیر
ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان نییە بە زیندووبونەوە وتیان: کاتێک مردین و ئێسک و پروسکمان لە زەویدا ون بوو، وە لاشە و جەستەمان بوویەوە بە گڵ، ئایا جارێکی تر سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟! ئەمە بەعەقڵمان ناچێت، وانییە بەڵکو ئەوانە ھەر خۆیان باوەڕیان بە زیندووبونەوە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا نییه.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە