سورەت 31 · جوزء 21

سورة لقمان · 31:34

إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ ۖ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا ۖ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ

به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی زانیاری به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێت، بارانیش هه‌ر ئه‌و ده‌یبارێنێت، ده‌زانێت چی له سکی دایکاندا هه‌یه‌، هیچ که‌س نازانێت سبه‌ی چی به‌سه‌ردێت و چی ده‌ست ده‌که‌وێت (له‌به‌رهه‌می مادی دنیایی یان له زه‌خیره و توێشووی قیامه‌ت)، هیچ که‌سیش نازانێت له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌ک ده‌مرێت و کۆتای به‌ژیانی دێت (هه‌روه‌ها کاتی مردن و چۆنیه‌تیه‌که‌یشی شاراوه‌یه‌) به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه و ئاگاداره‌.

تەفسیر

بێگومان تەنھا لای اللە تەعالایە زانینی کاتی ھاتنی ڕۆژی دوایی چی کاتێک ڕوو دەدات، وە تەنھا ھەر ئەویشە ھەرکاتێک ویستی باران دەبارێنێت، وە دەیشزانێت چی لە مناڵدانایە، نێرە یان مێ؟! بەختەوەرە یان چارە ڕەش؟! وە ھیچ کەسیک نازانێت سبەینێ چی بەدەست دەھێنێت لە خێر و خۆشی، یان شەڕ و خراپە، وە ھیچ کەسێکیش نازانێت لەچی زەوییەک دەمرێت، بەڵکو ھەر بەتەنھا اللە تەعالا ھەموو ئەو شتانە دەزانێت، بێگومان اللە تەعالا زۆر زانایە و زۆریش ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا نھێنی و شاراوە نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە