سورەت 31 · جوزء 21
سورة لقمان · 31:29
أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إِلَىٰ أَجَلٍ مُسَمًّى وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر و مانگی بۆ ته‌رخان و ملکه‌چ کردون. هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاریکراو له سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڕاستی خوا به‌کارو کرده‌وه‌تان زۆر ئاگاداره.
تەفسیر
ئایا نا‌بینیت و نەتزانیوە کە بێگومان اللە تەعالا لە کاتی شەو کەم دەکاتەوە تاوەکو کاتی ڕۆژی پێ زیاد بکات، وە لە کاتی ڕۆژیش کەم دەکاتەوە تاوەکو کاتی شەوی پێ زیاد بکات، وە خۆر و مانگی بۆ ڕامھێناون، وە خولگەکانیانی بە ئەندازەگیریەکی ورد دیاری کردووە، ھەر یەکەیان تا ئەو ماوەیەی بۆیان دیاری کراوە لەو خولگەی خۆیدا دەگەڕێن و دەسوڕێنەوە، وە بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە بەو کار و کردەوانەی دەیانکەن، وە ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەتان لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارانتان دەکاتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە