سورەت 31 · جوزء 21
سورة لقمان · 31:27
وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِنْ بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له زه‌ویدا ببنه پێنووس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده و (ببێته مره‌که‌ف و زانستی ونهێنی دروستکاوه‌کانی خوا بنووسنه‌وه)، ئه‌وه هێشتا زانست و زانیاری و فه‌رمانه‌کانی خوا هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵاته و دانایه.
تەفسیر
ئەگەر ھەرچی داری سەر زەوی ھەیە ببڕرێتەوەو بکرێتە قەڵەم، وە ئاوی ھەموو دەریاکانیش بکرێتە مەرەکەب، وە حەوت دەریای تریشی بخرێتە سەر، وتە و کەلامی اللە تەعالا دوایی نایەن و تەواو نابن چونکە کۆتایی نایەت، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵات و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە دانا و کاربەجێیە لە خەلق و بەدیھێنان و بەڕێوەبردنیدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە