سورەت 31 · جوزء 21
سورة لقمان · 31:25
وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ۚ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له خوانه‌ناسان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: (الله)، دروستی کردوون، تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (له‌سه‌ر وتنی ڕاستی)، نه‌خێر وانییه، ئه‌و وه‌ڵامه له قه‌ناعه‌ته‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه، به‌ڵکو زۆربه‌یان نازانن (له خۆیانه‌وه قسه ده‌که‌ن).
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر پرسیار لەو بتپەرست و موشریکانە بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە. ئەوا زۆر بەدڵنیاییەوە دەڵێن: اللە تەعالا بەدیھێناون، کاتێک ئەمەیان وت، تۆیش پێیان بڵێ: سوپاس بۆ اللە تەعالا کە بەڵگەکانی لەسەر ئێوە بەدەرخست و دانتان بەم ھەقەدانا، بەڵام لەبەر نەزانی و جەھلیان زۆربەیان نازانن کێ شایستەی سوپاس و ستایشە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە