سورەت 31 · جوزء 21
سورة لقمان · 31:22
۞ وَمَنْ يُسْلِمْ وَجْهَهُ إِلَى اللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ ۗ وَإِلَى اللَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ
ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو بکاته په‌روه‌ردگاری و کاره‌کانی هه‌مووی بگێڕێته‌وه بۆ لای ئه‌و، له کاتێکدا ئاده‌میزادێکی چاکه‌خوازه، ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه که ده‌ستی به به هێزترین کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تەفسیر
ھەر کەسێک بە ئیخلاص و دڵسۆزییەوە بڕوات بە پیری اللە تەعالاوە، موخلیص و دڵسۆز بێت لە عیبادەت و پەرستنەكەیدا ، وە چاکەکاریش بێت لە کردار و گوفتاریدا، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەستی گرتووە بە بەھێزترین دەستگیرەوە کە ئومێد دەکرێت مرۆڤ ڕزگار بکات، چونکە ترسی ئەوەی نییە ئەوەی دەستی پێوەگرتووە ببچڕێت، وە سەرەنجامی ھەموو کارەکانیش ھەر بۆ لای اللە تەعالایە، وە بەشێوەیەکی شایستە پاداشت و تۆڵەی ھەمووان دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە