سورەت 31 · جوزء 21
سورة لقمان · 31:20
أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً ۗ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُنِيرٍ
ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی خوا بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ی دروست کردووه و ملکه‌چی کردووه، هه‌روه‌ها به‌فراوانی نازو نیعمه‌تی ئاشكرا‌و په‌نهانی به‌سه‌ردا ڕژاندون، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێک له خه‌ڵکی موجاده‌له و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌رباره‌ی خوا وبه‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی و ڕێنموویه‌کی پێغه‌مبه‌ران و کتێببێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی خوایی.
تەفسیر
- ئەی خەڵکینە - ئایا نەتانزانیوە و نەتانبینیوە بێگومان اللە تەعالا بۆی ئاسانکردوون کەسوود وەربگرن لەوەی لە ئاسمانەکاندا ھەیە لە ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان و بۆی ڕامھێناون، وە بۆیشی ئاسانکردوون کەسوود وەربگرن لەوەی لە زەویدا ھەیە لە گیانلەبەران و دار و درەخت و ڕووەک ھەر شتێکی تریش، وە ناز و نیعمەت و بەخششە دیارەکان کەبەچاو دەبینرێن ڕشتووە بەسەرتاندا، وەک جوانی لاشە و ڕووخسارتان، وە ناز و نیعمەتە نادیار و شاراوەکانیشی بەسەرتاندا ڕشتووە، وەک نیعمەتی عەقڵ و زانست، لەگەڵ بوونی ئەم نیعمەت و بەخششانە کەچی کەسانێک ھەن لەبارەی یەکخواپەرستی اللە وە بەبێ علیم و زانست و زانیاری کە پاڵپشت بێت بەوەحی و نیگا لەلایەن اللە وە یان پاڵپشت بەعەقڵێکی ڕۆشن، یان پاڵپشت بێت بە کتێبێک لەلایەن اللەوە دابەزی بێت موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە