سورەت 31 · جوزء 21

سورة لقمان · 31:16

يَا بُنَيَّ إِنَّهَا إِنْ تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ فَتَكُنْ فِي صَخْرَةٍ أَوْ فِي السَّمَاوَاتِ أَوْ فِي الْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ

پاشان له‌سه‌ر زاری لوقمان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی کوڕی ئازیزم: به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر گوناهێک به قه‌ده‌ر تۆوی خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر ورده‌) هه‌بێت و له‌ناو به‌ردێکدا له ئاسمانه‌کان یان له‌و زه‌ویدا حه‌شاردرا بێت، (لای خوا شاراوه نیه‌) و ده‌یهێنێته مه‌یدان، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه و زۆریش ئاگایه‌.

تەفسیر

ئەی کوڕی شیرینم بێگومان خراپە و چاکە ھەرچەند بچوک بێت ئەگەر کێشی تۆوە خەردەلەیەکیشی ھەبێت لەناو سکی بەردێکدا بێت و کەس پێی نەزانێت، یان لەھەر جێگایەکی ئاسمانەکان یان زەویش بێت، ئەوە بێگومان اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا دەیھێنێت و پاداشت و تۆڵە و سزای بەندەی لەسەر دەداتەوە، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا زۆر وردبینە و ھیچ شتێکی وردیشی لێ ون نابێت، وە زۆر ئاگادارە بەھەقیقەت و جێگاکانیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە