سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:6

وَعْدَ اللَّهِ ۖ لَا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنی خوا خۆیه‌تی (که ئیمانداران و ڕۆمه‌کان سه‌رده‌خات به‌سه‌ر فارسه‌کاندا)، خوا سه‌رپێچی ناکات له به‌ڵێنه‌که‌ی، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕواڵه‌ت له دنیا ده‌زانن (عه‌قڵیان له چاویاندایه‌)، ئه‌وانه بێ ئاگاو بێ خه‌به‌رن له ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت...

تەفسیر

ئەو سەرکەوتنە بەڵێنی اللە تەعالا بوو، بەدیھاتنی ئەو بەڵێنە یەقین و دڵنیایی باوەڕدارانی زیاد دەکرد بە بەڵێنەکانی تری ئەو زاتە پیرۆزە کە باوەڕداران سەردەخات، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەبەر کوفر و بێباوەڕیان لەمە تێناگەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە