سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:52

فَإِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ

جا به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناتوانیت ده‌نگی خۆت، واته‌: بانگه‌وازه‌که‌ت، به مردووه‌کان ڕابگه‌یه‌نیت، هه‌روه‌ها ناتوانیت که‌ڕو گوێ گرانه‌کانی لێ تێبگه‌یه‌نیت (کافران وه‌ك مردوو، وه‌ك که‌ڕن)، کاتێك ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و بایه‌خ به بانگه‌وازه‌که‌ت ناده‌ن.

تەفسیر

ھەروەکو چۆن ناتوانیت ھیچ شتێک بە مردوو ببیستی، وە ھیچ شتێکیش بە کەسێکی کەڕ ببیستی، بێگومان لێت دوور کەوتنەوە چونکە دڵنیا بوون لەوەی ھیچت لێ نابیستن، ھەر بەو شێوەیەش ناتوانیت ھیدایەت و ڕێنمونی کەسانێک بکەیت وەک ئەوان لەپشت ھەڵکردن و سوود لێ نەبینی بانگەوازەکەت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە