سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:50

فَانْظُرْ إِلَىٰ آثَارِ رَحْمَتِ اللَّهِ كَيْفَ يُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحْيِي الْمَوْتَىٰ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

جا ئیتر سه‌رنج بده‌و ته‌ماشای چه‌نده‌ها ئاسه‌واری ڕه‌حمه‌تی خوا بکه‌، که چۆن زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه دوای مردنی، بێگومان ئه‌و زاته‌ی که ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌دات، مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه‌و هه‌ر ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌، (مردووانیش وه‌ك ڕوه‌ك له کاتی خۆیدا له زه‌وی ده‌رده‌هێنێته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌).

تەفسیر

ئەمجا -ئەی پێغەمبەر- تەماشای شوێنەواری ئەو بارانەی اللە تەعالا بکە بە ڕەحمەت و بەزەیی خۆی باراندنی بۆ بەندەکانی، چۆن اللە تەعالا زەوی مردووی وشک بووی پێ زیندوو دەکاتەوە بەڕواندن و سەوز بوونی ھەموو جۆرێک لە ڕووەک و گژ و گیا، بێگومان ئەو زاتەی ئەو زەوییە وشکە مردووەی زیندوو کردەوە ھەر ئەویش مردووەکان لە گۆڕەکانیان جارێکی تر زیندوو دەکاتەوە، وە ھەر ئەویش بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێکیش دەسەوسانی ناکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە