سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:11

اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ

هه‌ر خوا خۆی دروستکراوان ده‌هێنێته مه‌یدان و دوایی وه‌ك خۆیان لێده‌کاته‌وه‌، (سه‌ره‌تا هه‌ر ئه‌و دروستی کردوون و هه‌ر ئه‌ویش دوای مردن دووباره زیندوویان ده‌کاته‌وه‌)، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌برێنه‌وه‌.

تەفسیر

اللە تەعالا ئەو خوایەیە سەرەتا مەخلوقات بەدیدەھێنێت بەشێوەیەک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، پاشان لەناویان دەبات، دوای ئەوەیش زیندوویان دەکاتەەوە و دەیانگێڕێتەوە، وە پاشانیش لە ڕۆژی قیامەتدا تەنھا بۆ لای خۆی دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە لێ سەندنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە