سورەت 3 · جوزء 3

سورة آل عمران · 3:91

إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِمْ مِلْءُ الْأَرْضِ ذَهَبًا وَلَوِ افْتَدَىٰ بِهِ ۗ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و به‌بێ باوه‌ڕیی مردوون، (ئه‌گه‌ر) هه‌ر‌یه‌که‌یان بتوانێت پڕ به‌پڕی زه‌وی ئاڵتون بهێنێت و بیکات به‌فیدیه‌ی خۆی هه‌رگیز لێی وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه و که‌سیش نی یه پشتیوانییان لێ بکات و فریایان بکه‌وێت.

تەفسیر

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون وە بە بێباوەڕیش مردن وگەڕانەوە بۆلای خوا، ئەگەر بێتۆ پڕ ھەموو زەوی زێڕ ببەخشن لە پێناو ئەوەی لە سزای ئاگر ڕزگاریان بێت لێیان قبوڵ ناکرێت، ئەوانە سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە، وە ھیچ کەسێکیش لەڕۆژی دواییدا بەھانایانەوە نایەت کە بتوانێت سزایان لێ بگێڕێتەوە یان لەسەریان سووک بکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە